لە ناو گەردوون ئەمڕۆ پەیوەندییەکان دەرفەتن بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە یەکگرتوویی کە ڕێگا بۆ هەبوونی ڕەها زیاتر خۆش دەکات.!
لەڕاستیدا ڕەهەندێکی پەیوەندی هەیە کە جەستەیی نییە، هاوڕێیەتی یان سۆزداریش نییە، تەنیا لەسەر بنەمای وزەی ژیانە. ئەگەر هەستەکانی جەستەیی و دەروونی و سۆزداریت لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر کەمی کردووە، ئەوا تۆ وزەیەکی بەرفراوانیت، کە بە باشی ئەم لایەنەی بوونت چالاکە. کاتێک دەڵێم هەمیشە مەبەستم لەودیو ژیان و مردنە.
هەر لەم چوارچێوەیەدایە کە بەردەوام نەریتەکان پەیوەندی نێوان گۆڕ و (وەستا) و مامۆستا و (مورید یان قوتابی بەرزترین پلە) دەپارێزن. نەک لەبەر ئەوەی ئەوان یەکتریان خۆشدەوێت زیاتر لەوەی تۆ منداڵەکەت یان هاوسەرەکەت خۆشدەوێت، بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەم لایەنە تاکەکەسیانەی "جەستەیی، دەروونی، سۆزداری"یان وەلا ناوە؛ و ئێستا ئەم پەیوەندییە ئامادەیە. ئەگەر پەیوەندییەک لەگەڵ من دروست بوو لەسەر بنەمای وزەی تۆ، گرنگ نییە لە کوێی دونیادا ژیان تێپەڕ دەکەی، دەتوانم کاریگەریت لەسەر دروست بکەم و دەتوانم پەیوەندییەکی ئینتیمی تایبەتم لەگەڵتدا هەبێت کە ناتوانرێت ئەمەم لەگەڵ کەسێکی تردا هەبێت تەنانەت دوای پەنجا ساڵ تەمەن.
لەسەر بنەمای وزەی خۆت، تەنانەت ئەگەر تەنیا سەیری ڕواڵەتیشی بکەیت، وزەی هەموو کەسێک ڕەنگ و بۆن و "مەزاج"ی خۆی هەیە و هەرگیز ناتوانێت هاوتای کەسێکی تر بێت، بەڵام لایەنی بنەڕەتی وزە وەک یەکە. ئەگەر بتوانی بچیتە ناو باری دەروونی وزەی کەسێکی ترەوە و دەست لە ڕەهەندێکی تری وزە بدەیت کە لە سروشتدا گشتگیر و تێکڕایی بوونە، لەسەر ئەم بنەمایە هەست بە جۆرێک لە ئارامی دەکەیت لەو ساتەدا. ئەم پەیوەندییە پێویستی بە هیچ وتووێژ و مامەڵەیەک نییە. ئەم دۆخە تەنیا یەکڕیزییەکی ئاساییە.
و تاکە ڕێگا بۆ ئازادی تۆ جیهان سەنتەرە، خەڵک هەمیشە ئازادی بەم شێوەیە لێکدەدەنەوە: من دەتوانم هەرچیم بوێت بیکەم یان بچمە هەر شوێنێک کە بمەوێت. مرۆڤەکان ئازادی بە مرۆڤ سەنتەر دەزانن. ئەگەر مرۆڤ سەنتەر بیت، بێگومان ئەوا دەبیتە دیلی خۆی و ئەو کات ژیانی ڕاستەقینەت دیلبوون دەبێت. تا زیاتر خۆت لە بیرکردنەوە و هەستەکانتدا سنووردار بکەیت، زیاتر لەو پرۆسەی ژیانە بێبەش دەبیت کە دەبوو هەتبێت.
تاکە ڕێگایەک کە دەتوانیت ئازادی بناسیت یەکییەتی و بەیەکەوەبوونی ڕاستی ڕەها و هەڤڕەنگی بوونە کە ئەمە ڕەهەندی سەرەکی یەکڕیزییە. یەکێتی لەسەر بنەمای "من تۆم خۆشدەوێت و تۆش منت خۆشدەوێت". ڕەنگە خۆشەویستی وەک پێویست دەرکەوێت، بەڵام خۆشەویستی ئاوێنەرە نەک چارەسەر. خۆشەویستی لە ناوەوە تیشک‌هاوێژە و گیان ژەنگ‌ئەسرین دەکات و تا سنووری خۆی ژینگەی ژیانت لێوڕێژ دەکات شان‌وشکۆ تاکوو لە کەسانی دیکە نزیکت بکاتەوە، بەڵام ڕاستی شتێکی ترە ئەوە نییە.
مژاری پەیوەندی گونجاو، هاوڕێیەتی و بەدەستهێنانی دڵخۆشی لە یەکتر نییە. پەیوەندییەکان دەرفەتن بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە یەکگرتوویی، کە ڕێگا بۆ ژیانێکی دڵخواز زیاتر خۆش دەکات. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، پەیوەندییەکان زیاتر لە هەموو شتێک دەبنە بەربەست، چونکە کاتێک پەیوەندیت هەبوو، هێندەی تر لە پێشووتر مرۆڤ سەنتەر دەبیت.


سەرچاوە: عیرفان و خۆناسی